سیناتۆر باراك ئۆباما توانی به سه‌ركه‌وتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی له سـتانی نۆر‌ث
كارۆلاینا هه‌نگاوێـكی گه‌وره بنێت به‌ره‌و ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان بۆ پـێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌سـتنیشانی بكه‌ن. هاوكات سیـناتۆر هێله‌ری كلنتن به‌ڵێنی دا له پـێشـبڕكێی هه‌ڵـبژاردنی به‌رایـیدا به‌رده‌وامبێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له سـتانی ئیندیانا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ جێنفه‌ر دافی سه‌رنووسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له ڕۆژنامه‌ی Cook Political Report سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه.
جێنفه‌ر دافی ده‌ڵێت باراك ئۆباما هه‌موو ڕێـگایه‌كی سه‌ركه‌وتنی له هێله‌ری كلنتن گرتووه و ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێسـتا بكرێت ئه‌وه‌یه كه خانم هێله‌ری كلنتن ده‌ست له هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێ هه‌ڵـگرێت.
شـایانی باسه جێنفه‌ر دافی خاوه‌نی 20 سـاڵ ئه‌زموونه له شـیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مریكا. له سـاڵی 1984 دا هه‌سـتا به دامه‌زراندنی Cook Political Report كه ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ناحزبیـیه و هه‌ڵـده‌سـتێت به شـیكردنه‌وه‌ی سیاسیـیانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، فه‌رمانڕه‌وای سـتانه‌كان و هه‌ردوو خانه‌ی نوێنه‌ران و سیناتی كۆنگرس، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا سه‌باره‌ت به مه‌یله سـیاسیـیه‌كانی ئه‌مریكاش بابه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:53 خوله‌كه.