هه‌ردوو كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین ده‌نگ له هه‌ردوو سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا و ئیندیانا به‌ده‌ستبهێنن كه ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی شه‌ممه باراك ئۆباما له دوورگه‌ی گوام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هێله‌ری كلنتندا هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه كێنت كڵه‌ین له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان وریا كاڵێ و ناسـكه زاده و خالید فه‌تاح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئاماره‌كانی ڕای گشتی ده‌ریخست باراك ئۆباما پـێشـكه‌وتنی گرنگی به‌ده‌سـتهێناوه به‌سه‌ر هێله‌ری كلنتندا له باشوری سـتانی سـاوث كارۆلاینا كه چه‌ند ڕۆژێـك له‌مه‌وپێش له دواوه بووه.
ئۆباما به‌شێـك له هه‌فته‌ی پـێشـووی به‌سه‌ربرد به ڕه‌خنه‌گرتن له قه‌شه‌ی پـێشـووی كه‌نیسه جێرمی ڕایت كه هه‌ندێ توانجی گرت له ئۆباما و مشـتومڕی هێنایه ئاراوه كه به زه‌ره‌ر كه‌وته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌ی ئۆباما.
كلنتن و ئۆباما هه‌ردووكیان به درێژایی شه‌ممه ڕه‌خنه‌یان له یه‌كتری گرت سه‌رباری پـێشـنیاره‌كانیان دژی به‌رزی نرخی سووته‌مه‌نی.
كلنتن و پاڵێوراوی كۆماریـیه‌كان جۆن مه‌ككه‌ین ده‌یانه‌وێت باجی فیدراڵی له‌سه‌ر سـووته‌مه‌نی لابه‌ن بۆ ئه‌م هاوینه. له شـاری گاستۆنیا له سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا كلنتن هێرشی كرده سه‌ر ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی نه‌خشه‌كه‌ی ده‌كات.
هێله‌ری كلنتن: " تێده‌گه‌م دژبه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ من هاوبیر نیـیه. ئه‌و نایه‌وێت پـشوویه‌كتان بداتێ له نرخی گازدا و نایه‌وێت به دوای كۆمپانیاكانی نه‌وت بكه‌وێت. ئه‌و له دژی یاسای وزه‌ی سـاڵی 2005 ی دیك چه‌ینی ده‌نگی نه‌دا. به‌ڵام من ده‌نگم دا."
دیـك چه‌ینی پـێش ئه‌وه‌ی بـبێت به جێـگری سه‌رۆك ئۆفیسه‌ر بووه له كۆمپانیای هاڵبرتن بۆ ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وت.
ڕای گشتی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئۆباما له سـتانی ئیندیانا له ناوه‌ڕاست ده‌ریخست له یه‌كه‌وه نزیـكن. له ئیندیاناپۆڵس پایته‌ختی سـتانه‌كه ئۆباما كلنتنی تاوانباركرد به‌وه‌ی پـێشـنیاره‌كه‌ی بۆ لابردنی باجی سـووته‌مه‌نی فێڵه و ته‌نها بۆ سـاڵی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی هاوپه‌یمانی كۆمپانیاكانی نه‌وته.
باراك ئۆباما: " سیناتۆر كلنتن یه‌كێـكی له‌بری خۆی ناردووه باسی ئه‌و نه‌خشه‌یه بكات و هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ده‌سـتی هێنابوو به‌رگریكردن له كۆمپانیا شـێڵی نه‌وت بووه، و ڕوونی بكاته‌وه ئه‌وه چه‌نده بۆ كڕیاران باشه. ئه‌مه یاریـیه‌كی كۆمپانیای شێڵه."
ڕۆژی شه‌ممه له دوورگه‌ی گوام له ئۆقیانووسی ئارام پارتی دیموكراته‌كان ده‌نگیان دا. دانیشـتووانه‌كانی ناتوانن ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا، به‌ڵام ئه‌م دوورگه بچووكه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان چوار نوێنه‌ری خۆیان ده‌نێرن بۆ كۆنگره‌ی پارته‌كه. هه‌روه‌ها پاڵێوراوان له گوام هه‌ڵمه‌ت ناكه‌ن.
وه‌ك وه‌رزی هه‌ڵـبژاردنه سه‌ره‌كیـیه‌كان له كۆتایی نزیـك ده‌بێته‌وه، ئۆباما له پـێشه‌وه‌یه به پـشـتیوانی نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كانی كۆنفرانس و ده‌نگی گشتی زیاتری هه‌یه و له زۆرینه‌ی سـتانه‌كاندا براوه بووه، به‌ڵام ئۆباما و كلنتنیش پـشـتگیری نوێنه‌ره‌كانی كۆنفرانسی گشـتیـیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵێوراو دیاری بكرێن.
نوێنه‌ره تایبه‌تیـیه‌كان بریتین له لێپـرسـراوانی پارتی دیموكراته‌كان و به‌رپـرسـانی هه‌ڵـبژاردن كه ده‌نگ ده‌ده‌ن له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌دا.
هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئیندیانا و نۆر‌ث كارۆلاینا باسی ئابوری ده‌كه‌ن
- Kent Klein