له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی 38 میلیشـیایان كوشـتووه و
شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به قورسـترین له شه‌ڕه‌كانی چه‌ندان هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوزه‌د ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت چه‌كداران له به‌غدا سوودیان له گه‌رده‌لوولی خۆڵبارینی دوێنێی به‌غدای پایته‌خت وه‌رگرتبوو، ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌غدای داپـۆشـی. پـێده‌چێت چه‌كداران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆزیـبێته‌وه و هێرشی به پلان‌داڕێژیان ئه‌نجام دابێت.
خۆڵبارینه‌كه هه‌لیكۆپـته‌ره جه‌نگیـيه‌كانی ئه‌مریكایی ناچاركرد كه نه‌توانن بفڕن. هه‌لیكۆپـته‌ر وه‌ك چه‌كێـكی كاریگه‌ری ئه‌مریكای بۆ ڕاوكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئاڕپـیجی یاخیبووان به‌كارده‌هێنرێن.
زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا ڕوویان دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در كه مه‌ڵـبه‌ندی چه‌كدارانی سوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌كان بوو.
له سه‌خترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی به‌رپه‌رچی هێرشـێـكی به‌ربڵاوی یاخیبووانیان بۆ سه‌ر خاڵێـكی پـشـكنین دایه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌دا 22 هێرشبه‌ری یاخیبوویان كوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێـكی گیانی به سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و عێراقی بكه‌وێت.