چوونی مراوی ماڵی و كێوی بۆ ناو مه‌ره‌زه‌كانی برنج ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بێت له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیادا.
لێـكۆڵه‌ره‌وان كه له ڕێـكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كه‌ن له زنجیره‌یه‌ك حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له تایله‌ند و ڤێتنام له نێوان سـاڵانی 2004 بۆ 2005 كۆڵیونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌ره‌زانه‌ی له كاتی دروێندا مراوی له نزیكیانه‌وه دانه‌وێڵه‌ی خورادووه.
ده‌ڵێن كاتێـك مراویـیه كێویـیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و مه‌ره‌زانه ڤایرۆسه‌كه‌یان له مراویـیه نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بۆ گواستراوه‌ته‌وه.
لێـكۆڵه‌ره‌وان ده‌شڵێن سـنوورداركردنی هاتوچۆی مراویـیه ماڵیـیه‌كان و كوتانیان یارمه‌تی داوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه.
ئه‌نجامی لێـكۆڵینه‌وه‌كان له ئاكادیمیای نیشـتیمانی بۆ زانست له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (PNAS) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی جار ئه‌نفلۆنزای باڵنده تووشی مریشـك ده‌بێت، به‌ڵام لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخسـتووه مریشـك به خێرایی به نه‌خۆشـیـیه‌كه مردارده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڤایرۆسه‌كه بڵاوبكاته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه نزیكه‌ی 240 كه‌س له سه‌رانسه‌ری ئاسـیادا به ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه ئه‌م نه‌خۆشـیـیه دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی مرداربوونی نزیكه‌ی 140 ملیۆن باڵنده‌ی ماڵی له باشوری ئاسـیا كه بایی نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار زیانی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.