شه‌ڕی ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسـێن زۆر له‌و سـیناریۆیه‌ی درێژتر خایاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. شـاره‌زایان ده‌ڵێن هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی كاری بۆ دوای نه‌مانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن دانه‌نابوو، له پاڵ ئه‌وه‌شـدا گیروگرفته‌كانی ناوخۆ و شـێوازی پـێـكهاته‌ی كۆمه‌ڵـگای عێراق و ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه.
ئێستا و له سـاڵی شه‌شه‌می ئه‌و شه‌ڕه ئاڵۆزه‌دا ئه‌گه‌ری كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له ئارادایه. كاندیده‌كانی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما به ئاشـكرایی ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌ر بگه‌نه كۆشـكی سـپی ئه‌وا ده‌ست به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن.
له مه‌یدانی سیاسی عێراقیش هێشـتا لایه‌نه ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ كێشـه‌كانیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
پـرسـیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه پاش پـێنج سـاڵ له‌و شه‌ڕه كه زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێـكه‌وته‌وه چی ده‌سته‌به‌ر كراوه؟
ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڕاسـته‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر جه‌بار قادر، مامۆسـتای زانكۆی كۆیه.
دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، شـاره‌زای كاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47:46 خوله‌كه.