په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می سـاڵی سێهه‌می خۆی به‌ست به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و سـكرتێری گشـتی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب نوره‌دین بۆشكوچ.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌لێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و
باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت هیوادارم ئه‌نجامی له‌شـكركێشـیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ده‌رسێـك بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شه‌ڕ ته‌واو نابێت و ده‌بێت به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. ده‌شڵێت ئومێده‌وارم سه‌ردانی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌نقه‌ره هانده‌ر و یاریده‌ده‌رێـك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگا چاره‌یه‌كی ئاشـتیـیانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:57 خوله‌كه.