ڕێبه‌رانی دوو پارتیـیه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر پـێـكهێنانی
حكومه‌تێـكی هاوبه‌ندی له پاكسـتان پاش سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردووی په‌رله‌ماندا.
عاسف عه‌لی زارداری هاوسه‌ری بێنه‌زیر بۆتۆی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن كه چه‌ند مانگێـك له‌مه‌وبه‌ر كوژرا و نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیری پـێشــووی پاكسـتان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌م ڕێـكـكه‌وتنه‌یان ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای ئه‌و وتووێـژانه‌ی له نزیـك ئیسـلام ئاباده‌وه كردبوویان.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتوویانه په‌رله‌مان به خێرایی ئه‌و دادوه‌ره باڵایانه داده‌نێته‌وه كه به بڕیاری په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان له‌كار لادرابوون.
له‌وه‌تای ڕۆژی 18 دووه‌وه و هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ردوو لایه‌ن وه‌ك هاوپه‌یمان كارده‌كه‌ن.
پارتی گه‌لی پاكسـتانی بێنه‌زیر بۆتۆ زۆربه‌ی كورسـیـیه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێناوه به‌ڵام هێنده نیـیه تا بتوانێت به‌ته‌نێ خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات. هه‌رچی كۆمكاری موسـڵمانانی پاكسـتانی نه‌واز شه‌ریفیشه به پله‌ی دووهه‌م هاتووه له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا.
ڕۆژی هه‌ینیش په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان گوتوویه‌تی پـشـتیوانی ته‌واوی حكومه‌تی ئاینده‌ی وڵاته‌كه ده‌كات هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رده‌وامبێت.