به‌پـێی كاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئێران له‌سه‌ر ڕۆڵی زیانبه‌خشـانه‌ی له عێراق به‌رده‌وامه. ده‌یڤد سـاته‌رفێڵدی ڕێـكخه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ده‌ڵێت" ئێران ڕۆڵی كوشـنده‌ی هه‌ر ماوه له بواری دابینكردنی ڕاهێنان و كه‌ل‌وپه‌ل بۆ توندڕه‌وترین و توند‌وتیژترین هێزه‌كان له عێراق. په‌لاماره‌كان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامن."
ئه‌دمیڕاڵ گره‌گری سـمث كه وته‌بێژێـكی هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌كانه له عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به "كۆمه‌ڵه تایبه‌تیـیه‌كان" ناوده‌برێت واته میلیتانه توندڕه‌وه شـیعه‌كان كه ئێران پاڵـپشـتیان ده‌كات، عه‌مباری چه‌كی نهێنی به‌كارده‌هێنن بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و عێراق. ئه‌دمیڕاڵ سـمث ده‌ڵێت زۆر له‌و عه‌مبارانه ماوه‌یه‌كه له عێراقن.
ئه‌دمیڕاڵ سـمث ده‌ڵێت " عێراقیـیه‌كان ده‌ڕۆنه تاران بۆ ڕاهێنان پـێـكردن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق و به‌شـداری له دوو شـت ده‌كه‌ن ئه‌ویش ڕاهێنان‌پـێـكردنی تاكه‌كانی تر له ئاسـتی هه‌مان شـاره‌زایی و ڕێـكخسـتنی ئه‌نجامدانی كرداره‌كان. چالاكی كۆمه‌ڵه تایبه‌تیـیه‌كان له‌م مانگانه‌ی دوایـیه كه‌م نه‌بۆته‌وه. ئه‌و كۆمه‌ڵانه له‌وانه‌یه هه‌ر توند‌وتیژترین كۆمه‌ڵی توندڕێـبن كه‌وا ئێمه له به‌شـه‌كانی شیعه‌دا به‌دیـیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین نیازی ئێران له پشتیوانیـكردنی ڕاهێنانپـێـكردن و دابینكردنی یارمه‌تی دراوی بۆ ئه‌و چالاكیـیانه به‌رده‌وامه."
ئێران به‌م دوایی‌یانه چوارهه‌مین گه‌ڕی وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی له عێراق دواخست. ئه‌دمیڕاڵ سـمث به په‌یامنێرانی گوت په‌یامی كه‌وا پـێویسـته ئێران سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشی له عێراق بیبیستێت ڕوونه:
" ئه‌وه‌ی له تواناماندا بووه هه‌ڵوێسـتی ئاشـكرامان نیشـانداوه سه‌باره‌ت به ده‌سـتـێـوه‌ردانی ئێران له عێراق بۆ چه‌ند سـاڵی ڕابردوو. هه‌روه‌ها من ده‌ڵێم ئێمه به هه‌مان شـێوه ڕاشـكاوده‌بین له باسه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ر هاتوو و یاخود كاتێـك ئه‌و وتووێـژانه سـازبدرێن."
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆماری ئێران به ته‌مایه له سه‌ره‌تای مانگی سێ سه‌ردانی عێراق بكات. ئه‌وه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێرانی بۆ به‌غدا له‌وه‌ته‌ی شـۆڕشی ئێرانی له سـاڵی 1979. ڕایان كراكه‌ری باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئومێده‌واره كه‌وا " ئه‌مه بـبێته بۆنه‌یه‌ك بۆ ئێران بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیـیه درێژخایه‌نه‌كانی ئاسایشی نیشـتیمانی به‌رامبه‌ر به عێراق."
كراكه‌ر وتی من هه‌مێشه له‌و باوه‌ڕه‌دابوومه كه‌وا عێراقێـكی دیموكرات و ئارام و سه‌قامگیر ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێران له درێژخایه‌ندا ده‌یه‌وێت نه‌ك كۆمه‌ڵـگایه‌كی نائارام به گیروگرفتی ئاسایشی درێژخایه‌ن كه له ڕاستیدا كرداره‌كانی ئێستای ئێران به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌یبات.