كاربه‌ده‌سـتێـكی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له هێرشـێـكی خۆكوژیدا له ناوچه‌ی قه‌نده‌هاری باشوری وڵات به لایه‌نی كه‌م 80 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا باری نیوهاوس له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت هێرشه‌كه یه‌كێـك بووه له كوشـنده‌ترین ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا ڕوویداوه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له ناو ئاپـۆڕه‌یه‌كدا ڕوویداوه و زۆربه‌یان پـیاوان و كوڕان بوون كه ته‌ماشـای شه‌ڕه سه‌گیان ده‌كرد له‌و ڤێستڤاڵه‌ی له ئارگه‌ندابی ڕۆژئاوای قه‌نده‌هار ده‌كرا.
زاماری به‌شـاری ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان وا باسی له‌و هێرشه خۆكوژیـیه كردووه كه زۆر خراپـبووه.
" پـۆلیس لێـكۆڵینه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و له ئێستادا دڵنیان كه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ بووه و هه‌ندێ پارچه‌ی قاچی وان له شوێنی ڕووداوه‌كه."
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له میانه‌ی لێـدوانێـكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كردووه كه له پـشت هێرشـه‌كه‌وه‌ن و گوتوشیـیه‌تی ئه‌و هێرشه ئه‌وه نیشـان ده‌دات ئه‌و تاوانبارانه دژی گه‌لی ئه‌فغانسـتانن.
شه‌ڕه سه‌گ له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئه‌فغانسـتاندا وه‌ك بارێـكی باوه، به‌ڵام له ئه‌فغانسـتانی سه‌روه‌ختی تاڵیبانه‌كاندا ئه‌م یاریـیه قه‌ده‌غه‌كرابوو.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌دا ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پـۆلیس و ڕێبه‌رانی میلیشـیاكانیش كوژراون، ئه‌وانه‌ی دژی تاڵیبانه‌كانن.