به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی یاخیبوو هێرشـیان كردۆته سه‌ر سه‌رۆكی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات خۆزێ ڕامۆس هۆرتا له ماڵه‌كه‌ی خۆی و به سه‌ختی
برینداریان كردووه به‌ڵام باری ته‌ندروستی جێـگیره.
سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا كێڤن ڕود ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێز خۆزێ ڕامۆس هۆرتا به په‌له له بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئوسترالیا له دیلی پایته‌ختی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و به فڕۆكه به‌ره‌و شـاری داروینی ئوسترالیا براوه تا له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز كێڤن ڕود به په‌یامنێرانی گوت ئوسترالیا سه‌رباز و پـۆلیسی زیاتر بۆ تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌وانه ده‌كات تا پشـتیوانی له حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه دیموكراته‌كه‌ی بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات زهكهریاس داكۆسـتا ده‌ڵێت سه‌رۆك دوو جار له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێـكراوه و یه‌ك له گولـله‌كان سـكی بڕیوه، به‌ڵام برینه‌كانی مه‌ترسیدار نیـن.
ده‌مڕاستێـكی له‌شـكری (دۆمینگۆس دا كامارا) ڕایگه‌یاند پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك فه‌رمانده‌ی یاخیبووكان ئه‌لفرێدۆ ڕینادۆیان كوشتووه و هه‌روه‌ها یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانیش كوژراوه.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیری تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات شنانا كوسماو له ڕادیۆی وڵاته‌كه‌وه ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌ویش ڕۆژی دووشه‌ممه هێرش كراوه‌ته سه‌ری، به‌ڵام هیچ زیانێـكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه. گوتیشی ئه‌م هێرشه‌ی له دژی حكومت ئه‌نجام درا شـكستی هێنا.