له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕامیاری سه‌ره‌كی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراته‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به جیاوازیـیه‌كی زۆر به‌سه‌ر
سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سـاوث كارۆلاینا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئۆباما 55 ده‌ر سه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه له كاتێـكدا هێـله‌ری كلنتن ته‌نها 27 ده‌ر سه‌د و سـیناتۆر جان ئێدوارد به 18 ده‌ر سه‌د له پله‌ی سـێهه‌م هاتووه.
ئۆباما له وتاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا تیشـكی خستۆته سه‌ر په‌یامی گۆڕان و به‌و جۆره پـێشـبڕكێـی دیموكراته‌كانی پایه‌به‌ندی كردووه، ڕابردوو دژ به ئاینده. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستیشی بۆ كۆماریـیه‌كان درێژكردووه و ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌و به دوایه‌تی هه‌موو لایه‌نێـك ده‌گرێته‌وه.
بنكه‌كانی ده‌نگدان وا نیشـان ده‌دات ئۆباما به پـشتیوانی زۆری ئه‌فریكایـیه ئه‌مریكایـیه‌كان و یه‌ك چاره‌كه ده‌نگی سـپـیـیه‌كان سـاوث كارۆلاینای بردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گرێـگ فڵاكه‌س ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هه‌ردوو هاوكارمان ناسـكه زاده و وریا كاڵێ به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.