كاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 6 كه‌س له هه‌رێمی
گیانیان له ده‌ستدا.
ڕاپـۆرتی جۆراوجۆرمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به شـێوه‌ی ڕوودانی ئه‌و هێرشه‌ی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نزیـك شـاری فهلـلوجهوه جێـیـگرت و ژماره‌یه‌ك خهڵـكیشی تیادا برینداربوون.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ژماره‌ی چه‌كی ئێرانی به قاچاخ دێته عێراقه‌وه به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه.
هه‌رچه‌ندێـكه گوته‌بێژ ئه‌دمێڕاڵ گریك سمث ده‌ڵێت له‌شـكر له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه مه‌شق و ڕاهێنانی ئێران و دابینكردنی دارایییهكانیان بۆ خراپـكارانی عێراق كه‌مبووبێته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێرانی به دابینكردنی بۆمبی پـێشـكه‌وتوو بۆ میلیشـیا شـیعه‌كان تاوانبار ده‌كات كه تاران نكۆڵی لـێـدهكات.