سه‌رۆك بوش گه‌یشـتـۆته وڵاتی كوێت، وه‌ك یه‌كه‌م وێزگه‌ی له سه‌ردانی پـێـنج وڵاتی عه‌ره‌بیدا له‌م گه‌شته‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وا بڕیاره سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ میر شێخ صه‌باح ئال ئه‌حمه‌د ئه‌لصه‌باحدا كۆبـبێته‌وه. سه‌رۆك بوش له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانیدایه بۆ پـلانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گفتوگۆكردنیش له‌سه‌ر ڕۆڵ و كاریگه‌ریـیه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
له میانه‌ی مانه‌وه‌یدا له كوێت سه‌رۆك بوش سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌كات له نزیـك شـاری كوێتی پایته‌خته‌وه و له‌وێش له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریه‌س گه‌وره سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق و ڕایان كرۆكه‌ر باڵـیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق كۆده‌بـێته‌وه.
سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ كوێت دوابه‌دوای وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ســتینیدا هات له‌سه‌ر شـیانه‌كانی ڕێـكـكه‌وتنێـكی ئاشـتیـیانه و هه‌روه‌هاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره چاڵـس ماكدۆنا ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان نه‌شوان كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:36 خوله‌كه.