لـێـپـرسـراوانی پاكسـتانی ده‌ڵێن زۆر پـێـده‌چێت هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی وڵات به‌هۆی كوشـتنی بێنه‌زیر بۆتۆ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت، ئه‌مه‌ش وێڕای داواكاری حزبی سـیاسی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی كوژراو خانم بێنه‌زیر بـۆتۆ كه داوا ده‌كه‌ن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا هه‌ڵـبژاردنه‌كان سـازبدرێن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای حكومه‌تی پاكسـتانی و هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوێـكی كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پاكسـتانی گوتیان له ئاكامی به‌رپابـوونی كاری توندوتیژی كوشـنده كه دوابه‌دوای كوشـتنی خانم بۆتۆوه سه‌ریهه‌ڵداوه شـیانی زۆری ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ر نه‌بێت بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت. دوایـین بڕیاردان له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌كان داده‌نرێت.
هاوكات حزبی گه‌لی پاكسـتانی خانم بۆتۆ و هه‌روه‌ها حزبی سـیاسی نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشوو ده‌ڵێن هه‌ر دواخستنێـكی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی كه بڕیاره له 8 ی مانگی داهاتوودا سـازبدرێت په‌سه‌ند ناكه‌ن و به‌ڕێز شـه‌ریف داوای له په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی كردووه ده‌ست له‌كار بكێـشـێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه قه‌یرانی سه‌رهه‌ڵـداوی سـیاسی له پاكسـتاندا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌های بۆڕسه ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕێژه‌ی 4.7 له‌و وڵاته‌دا دابه‌زێت، دوای سێ ڕۆژ له پـرسه‌ی گشتی بۆ خانم بێنه‌زیر بۆتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه بازاڕی ئاڵوگۆڕی بۆڕسه له كه‌راچی ده‌ستی به‌كار كرده‌وه.