كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی له ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێن ئه‌نفلۆنزای باڵـنده بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژنێـك له جاكارتا كه 94 هه‌مین كه‌سه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له ئه‌نده‌نوسـیا گیان له‌ده‌سـتبدات.
كاربه‌ده‌ستێـك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و خانمه 24 سـاڵان ته‌مه‌نه ڕۆژی سێشه‌ممه له نه‌خۆشـخانه گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو تاقیكردنه‌وه‌ی خۆێنه‌كه‌ی نیشـانی دا كه دووچاری ڤایرۆسی H5N1 ئه‌نفلۆنزای باڵـنده بووبێت.
سه‌ره‌تا نه‌خۆشـیـیه‌كه له 14 ی مانگه‌وه پـێوه‌ی دیاری داوه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆیان ڕوون بـێته‌وه له كوێـوه دووچاری ڤایرۆسه‌كه بووبێت.
ئه‌نده‌نوسـیا به زۆری ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی به‌راورد به وڵاتانی تر تیادا بڵاو ده‌بێته‌وه.
شـاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ڤایرۆسی جۆری H5N1 به‌هۆی نزیكـكه‌وتنه‌وه له په‌له‌وه‌ڕ بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه. ده‌شـترسن له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردابێت و وای لێـبێت به ئاسانی له نێوان مرۆڤدا بگوێزرێته‌وه و پاشـان بـبێته په‌تایه‌كی مه‌ترسـیدار و به جیهاندا بڵاوبـبێته‌وه.