دوو هه‌زار سـاڵ له‌مه‌وپـێش، له جیهانێـكدا پـڕ له كێشـه و هه‌ژاری و ڕق و ێرانی، مه‌سیح له به‌یت له‌حم له ته‌ویله‌یه‌ك له‌دایـكبوو. له ئیمپـراتۆریـیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆمانیا ئه‌و كاته كه‌م كه‌س خه‌یاڵیان ده‌كرد ئه‌و ڕووداوه چ ئاكامێـكی له‌سه‌ر جیهاندا ده‌بێت، له ئاخوڕێـكی سـاكار كه بووه لانكی ئه‌م كۆرپه‌یه په‌یامی خۆشه‌ویستی خوا بۆ مرۆڤایه‌تی هات و داوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری باشه به‌سه‌ر خراپه‌دا.
په‌یامی مه‌سیح ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌رزیـیه‌كی ڕاسته‌قینه و برایه‌تی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوو. هه‌موو كه‌سـێـك وێنه‌یه‌كه له خوا. ئه‌و په‌یامه هه‌تاكو نزمترین كه‌س ده‌گرێته‌وه له ئیمپـراتۆریـیه‌تی ڕۆمانیا، ئه‌وانیش كۆیله‌كانن كه نرخیان له هه‌ر به‌هایه‌ك زیاتره.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌س بۆی نیـیه پـیرۆزی تاكه كه‌سی پـێشـێـل بكات بڵاوبۆوه كه بووه هۆی سـنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی وڵات. سه‌ده‌كانی دوای مه‌سـیح بیرۆكه‌ی ڕێز هه‌بوونی هه‌ر تاكێـك بووه به به‌ردی بناغه‌ی دیموكراسیـیه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌و بنچینیـیه له جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا به‌دی ده‌كرێت كه ده‌ڵێت" هه‌موو مرۆڤێـك به یه‌كسـانی له دایكبوون له لایه‌ن خواوه به هه‌ندێ مافی هه‌میشـه‌یی تایبه‌تی."
له كاتی دروستكردنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆربه‌یان مه‌سـیحی بوون-- هه‌رچه‌نده ئه‌مریكیـیه‌كان له ڕێـگای جیاوازه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه‌یان گرته‌به‌ر-- هه‌روه‌ها ئه‌مریكیـیه‌كان له یه‌كه‌م ده به‌ندی چاكسـازی له ده‌ستوری ئه‌مریكا-- ڕوونیان كرده‌وه پـێویسـته ڕێز له ئازادی ئاین بگیرێت.
له‌و كاته‌وه خه‌ڵـكی كه خاوه‌نی ئاینی جیاوازن هاتوون بۆ ئه‌مریكا. له ڕاستیدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێـكه له هه‌ره وڵاتانه‌ی ئاینی جیاوازی تێـدایه له جیهاندا. وه مه‌سـیحیـیه‌كان به هه‌موو چینه‌كانیانه‌وه، جوله‌كه، ئیسلام، هندوس، بودایی و ئاینه‌كانی تر ئه‌مریكایان كردۆته ماڵی خۆیان. وه هه‌موویان ئازادن بۆ په‌ڕه‌وكردن له دینی خۆیان. ئه‌م جۆره ئازادیـیه ئه‌مریكای به‌هێزكردووه.
له وه‌رزی كریسمس سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی" ئێمه داوای جیهانمان له بیره دراوسـێـكانمان خۆش بوێت. له كاتی ئه‌م وه‌رزه به ملیۆنه‌ها كه‌سی دڵسـۆز كات داده‌نێن بۆ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ی ئازاریان هه‌یه و خواردن ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی برسـین و حه‌واوگه ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی پـێویستیان به ماڵه."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتیشی" ئه‌مریكا بیر له‌و ژن و پـیاوانه‌ی هێزی له‌شـكر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی جه‌ژنی كریسـمسیان له‌سه‌ر ئیشه‌كانیان و له بنكه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و هه‌روه‌ها بیر له‌و كه‌سـانه‌ش ده‌كرێته‌وه كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانیان ئه‌و كه‌سـانه‌ن كه ده‌پاڕێنه‌وه له خوا بۆ به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان. به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌مریكا به پـێزانینه‌وه قه‌رزداری ئه‌ندامانی له‌شـكر و بنه‌ماڵه‌كانیانه."