كاربه‌ده‌ستانی نیـپاڵ ده‌ڵێن له ئاكامی ڕمانی پـردێـك له ڕۆژئاوای نیـپـاڵ به لای كه‌می 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زۆری دیكه‌ش تا ئێسـتا بێ سه‌روشـوێنن.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به لای كه‌می 300 كه‌س به‌پێ خه‌ریكی په‌ڕینه‌وه‌بوون له پـردێـكی له‌كارخراو له‌سه‌ر زێی بهه‌ری له ناوچه‌ی سورخه‌ت كاتێ پـرده‌كه ڕووخا.
ئه‌و خه‌ڵـكه به‌ره‌و بۆنه‌یه‌كی ئاینی ده‌ڕۆیشتن.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن كاركه‌رانی فریاكه‌وتن به لای كه‌می 14 ته‌رمیان له زێـكه گرتۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن. له هه‌مان كاتدا كاربه‌ده‌ستانی ته‌نگه‌تاوی 32 كه‌سـیان به په‌له گه‌یانده نه‌خۆشـخانه كه به توندی برینداربووبوون. یه‌ك له‌وانه له ڕێـگاوه به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه گیانی له‌ده‌سـتدا.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ندێـك له‌وانه‌ی كه‌وتنه ناو زێـكه‌وه توانیـیان به مه‌له خۆیان ده‌ربازبكه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر كه‌سی دیكه ئاوی زێـكه بردبنی.