وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و بوجه‌یه‌ی له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ندكرا ته‌نیا نوێنه‌ری به‌شـێـك له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی
یارمه‌تی بۆ كرداره‌كانی شه‌ڕه.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز گه‌یتس له كۆنفرانسـێـكی په‌یامنێریدا گوتی كه به‌بێ كرداری كۆنگرێس له سـاڵی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری له مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی پـولدا تووشی مه‌ترسی ده‌بێت.
ئه‌م حه‌وتووه كۆنگرێس 70 ملیار دۆلاری بۆ كرداره‌كان له ئه‌فغانسـتان و عێراقدا دابینكرد، یه‌عنی نیوه‌ی ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سه‌رۆك بوش داوای كردبوو.
گه‌یتس گوتی خۆی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه دابینكردنی یارمه‌تی كرداره‌كانی شه‌ڕ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وا له واشـنتۆن بكات كه پـلان و بڕیاره‌كانی كورت خایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێت. ناوبراو گوتی واشـنتۆن ده‌یه‌وێت به ئامانجه‌كانی ئاسایش له عێراق بگات و بیپارێزێت و به‌رفراوانتریشی بكات. ئه‌و هیواداری ده‌ربڕی كه هه‌لومه‌رج به‌ره‌و باشی بڕوات و كۆمانداران داوا بكه‌ن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی سه‌ربازان درێژه‌ی بـبێت.