جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل حایـیم ڕامۆن ده‌ڵێت ئیسرائیل به‌نیازه گه‌ڕه‌كێـكی تری جوله‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم بـینا بكات سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌كانی ئه‌مریكا.
حایـیم ڕامۆن به ڕادیۆی له‌شـكری ڕاگه‌یاند كه‌وا ئیسـرائیل خوازیاره به گوێره‌ی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه عه‌ربیـیه‌كانی شـاره‌كه ته‌سلیم به فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بكاته‌وه، به‌ڵام گوتی گه‌ڕه‌كه جوله‌كه‌كان وه‌ك به‌شـێـك له پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنـنه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی حایـیم ڕامۆن چه‌ند ڕۆژێـك به دوای ئه‌وه لـێـدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس هات كه تیایدا گوتی ئه‌و پلانه‌ی ئیسرائیل بۆ بیناكردنی زیاتر له 300 خانووی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم یارمه‌تی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كاندا نادات.
فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌ڵێن بیناكردنی ئه‌و خانووانه به پـێـچه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ی ئاشـتیـیه ئه‌وه‌ی تیایدا داوای ڕاگرتنی بیناكردنی نیشتگه‌ی نوێ ده‌كات.
شـایانی باسه ئیسرائیل له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی 1967 دا ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشـه‌لیم و شـاره دێرینه پـیرۆزه‌كه‌دا گرت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئوردندا بوو. فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یانی ده‌زانن.