پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ژنێـكی خۆكوژ خۆی له باكوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی كه‌م 16 كه‌سی كوشـتووه و نزیكه‌ی 27 كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه.
پـۆلیس گوتی هێرشه‌كه له شـارۆچكه‌ی موقدادیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ی نائارام ڕوویداوه و ژماریه‌ك ئه‌ندامی گروپـێـكی ئیسلامی سوننه‌ی كردۆته نیشـانه كه به‌م دوایـیانه ده‌ستیان كردووه به هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له شه‌ڕی دژی میلیشـیاكانی ئه‌لقاعیده له عێراق.
شـایانی باسه به ده‌گمه‌ن ژن له عێراق هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام ده‌دات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێترایوس گوتی سه‌ره‌ڕای به‌م دوایـیانه توندوتیژی له عێراق كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام هێشـتا له‌شـكری ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی دوژمنێـكی ترسـناك له‌و وڵاته‌دا ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی ڕێبه‌رانی خۆجێی عێراق فشـاریان زیادكردووه بۆ سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كانی حكومه‌ت تا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی له به‌شـه‌كانی وڵاته‌كه‌دا چڕبكه‌نه‌وه.