ته‌کنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیانی دانیشتوانی كۆریای باشوردا به‌كارده‌هێنرێت.
له یه‌كێك له پۆله‌كانی زانكۆیه‌كی كۆریای باشوردا، به‌كارهێنانی كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م بۆته به‌شێك له ڕابردوو. په‌رتوكه‌كانی بیركاری به شێوه‌ی دیجیتاڵی له‌سه‌ر كۆمپـیوته‌ره‌كانی جۆری تابلێت له پۆله‌كه‌دا هه‌ن واتا خوێندكاران ده‌توانن له ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌می ئه‌لیكترۆنی‌یه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه بنوسن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بیركاری بده‌نه‌وه.
به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتیشه‌وه، مامۆستاكه ده‌توانێت له پێشه‌وه‌ی پۆله‌كه‌دا ته‌خته‌ڕه‌شێكی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنێت و ته‌ماشای كاری هه‌موو خوێندكاره‌كان بکات و پیشانی پۆله‌كه‌شی بدات. خوێندكاره‌كان ده‌شتوانن له هه‌مان كاتدا یارمه‌تی له مامۆستاكه‌یان و هاوه‌ڵه‌كانیشیان وه‌رگرن.
نمونه‌یه‌كی تری به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له كۆریای باشور، یاری كردنی سه‌ر ئینته‌رنێته. یه‌کێك له یارییه‌كانی پێشكه‌وتنی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كه له لایه‌ن كۆمپانیای " KartRider " ه‌وه داهێنراوه، داهاته‌كه‌ی بۆ ساڵی ڕابردوو به ته‌نها 38 ملیۆن دۆلار بووه.
هه‌روه‌هاش به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندی خێرای ئینته‌رنێتی یاخود " Broadband " له ووڵاته‌كه‌دا زۆره و ئه‌مه‌ش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی په‌یوه‌ندی هێواشی ئینته‌رنێت. زیاتر له دوو سێ‌یه‌كی دانیشتوانی كۆریای باكور كه ژماره‌یان 48 ملیۆن كه‌سه، په‌یوه‌ندی خێرای ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ووڵاته‌كه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی مۆمابایڵه‌وه ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به په‌یوه‌ندی خێرای ئینته‌رنێت هه‌یه.
بۆ یه‌كه‌م جاریش، هه‌ندێ له دانیشتوانی كۆریای باشور له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی مۆبایڵه‌وه ده‌نگی خۆیاندا به كاندیدی پارته‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵ.
به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ئه‌مه‌نده له ووڵاته‌كه‌دا باوه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه شارێكی نوێ له هه‌رێمی ئینچیۆن دروست بكه‌ن و ناوی لێ بنێن " U-City " و لێره‌دا مه‌به‌ستیان به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی ئینته‌رنێته له‌و شاره‌دا. له شاری ناوبراودا، ئینته‌رنێت له هه‌موو بوارێكدا به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌پارتمێنته‌كانیان ئامڕازی پزیشكی تایبه‌تی تیادایه كه نیشانه‌كانی كه‌سێكی نه‌خۆش له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به پزیشكه دیاریكراوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له پاشدا پزیشكه‌كان له ڕێگه‌ی كۆنفرانسی ڤیدیۆییه‌وه قسه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانیان‌دا ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزانن حاڵه‌ته‌كانیان چه‌ندێك له مه‌ترسی‌دایه.
هه‌ر له‌و ئه‌پارتمێنتانه‌دا، سه‌لاجه‌كانی تیایاندا دانراون توانای ژماردنی خواردنه‌كانی ناوی هه‌یه. هه‌ر له ڕێگه‌ی شاشه‌كانی سه‌ر ده‌رگای سه‌لاجه‌كه‌وه ده‌توانرێت ناردنی خواردن و كه‌لوپه‌لی نوێ داوا بكرێت و ئه‌میش دیسانه‌وه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی خێرای ئینته‌رنێته‌وه.
به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنیش له هه‌موو بوارێكدا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر له ئۆتۆمبیله‌وه تاوه‌كو كڕینی شتومه‌ك. وێنه‌ی ئه‌م پرۆسانه‌ش به كامێرا ده‌گیرێن و ته‌نها ڕێگه به كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌درێت چاودێری بكه‌ن و ئه‌و زانیارییانه ده‌ستبه‌جێ له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی خێرای ئینته‌رنێته‌وه بۆ شوێنی پێویست ده‌گوێزرێنه‌وه. لێره‌شدا مشتومڕی نه‌بوونی پاراستنی زانیاری تایبه‌ت دێته پێشه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ووته‌بێژی شاری سۆنگدۆ "هوو ژوونگهوا" ده‌ڵێت پێویسته دانیشتوان دڵنیا بن له‌وه‌ی ئێمه زانیارییه تایبه‌تی‌یه‌كانیان ده‌پارێزین.
جێی باسه، یه‌كه‌م دوو هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شاری سۆنگدۆ به نیازن بۆ ساڵی 2009 له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ بن و ده‌بێت یه‌كی پێنج سه‌د هه‌زار یاخود نیو ملیۆن دۆلار بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ ببن.