ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراته‌كاندایه، گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كیان بۆ خه‌رجیـیه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان په‌سه‌ندكرد كه تیایدا داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ست به
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق بكات.
شه‌وی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌یان به جیاوازیــیه‌كی كه‌می ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، 218 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 203 ده‌نگ، وه تیایدا ده‌خوازن تا 15 مانگی دوانزه‌ی 2008 زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشـێنرێنه‌وه.
به‌پـێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه پاره‌كه تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ پاراستنی كارمه‌ندانی ئه‌مریكایی و پـشـتیوانكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و هه‌روه‌ها پـشتیوانی و كۆمه‌ك و مه‌شـقـپـێـكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق.
كۆشـكی سـپـی ڕاگه‌یاندنێـكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و تیایدا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌نگدانه‌كه نیشـان دا و ئه‌و یاسـادانه‌رانه‌ی كه ده‌نگیان بۆ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه دا تاوانباركرد به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گروپه توندڕه‌وه‌كانی دژه شـه‌ڕ ده‌خه‌نه پـێش پـێـداویسـتیـیه‌كانی له‌شـكر.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپـی دانا پـێرینۆ گوتی دیموكراته‌كان گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی دیكه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كه‌ن كه سوور ده‌زانن ڤیتۆی ده‌كات.
كۆماریـیه‌كان ده‌ڵـێن دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌ستی له‌شـكر بـبه‌سـتنه‌وه له‌و ده‌مه‌ی پـلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجامی باشی لێ كه‌وتۆته‌وه. هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆماریـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سـینات پـرۆژه بڕیارێـكیان پـێشـكه‌ش كردووه كه تیایدا به‌بێ هیچ مه‌رجێـك داوای ته‌رخانكردنی 70 ملیار دۆلار بۆ ئه‌ركه‌كانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش داوای كردووه 196 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق ته‌رخان بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دان ڕۆبنسن له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه كرمانج به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.