سه‌رۆك بوش له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه له‌گه‌ڵ خانم لۆرا بوشی هاوسه‌ری له كێـڵـگه‌كه‌یان له كراوفۆردی تێـكساس میوانداری ئه‌نگێـلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و هاوسه‌ره‌كه‌یان
كردووه. بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه هه‌ردوو ڕێبه‌ر سه‌باره‌ت به كێشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران كۆبـبنه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌فغانسـتان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆسۆڤۆ و بۆرما و گۆڕینی كه‌ش‌وهه‌وا و بازرگانی جیهانی له به‌رنامه‌ی كاره‌كانیاندایه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كۆنده‌لیزا ڕایس به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا سكۆت سـتێرنس له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
سه‌رۆك بوش له كێـڵـگه‌كه‌ی خۆی له تێـكساس پـێشـوازی له ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌كات
- Scott Stearns