ڕێبه‌ری ده‌سـتبه‌سه‌ری بۆرما ئانگ سان سو‌و چی ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانیدا گه‌شبینه.
خانم ئانگ سان سو‌و چی ڕۆژی هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ئانگ چی نوێنه‌ری له‌شـكری حكومه‌تی بۆرما له ڕانگوون كۆبووه‌وه، ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو مانگی ڕابردوو بۆ پـۆسـتی وه‌زیری په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ خانم ئانگ سـان سو‌و چی‌دا دانرا، ئه‌وه‌ش پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایی‌یانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نگرانی دیموكراسیه‌وه له وڵاته‌كه‌دا سـازده‌كرا.
گوته‌بێژی خانم ئانگ سان سو‌و چی گوتوویه‌تی خانم ئانگ سان سو‌و چی له‌و بڕوایه‌دایه ڕێبه‌رانی له‌شـكری بۆرما له پـرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانیدا جیدی بن، وه گوتوشـیه‌تی كاتی ئه‌وه هاتووه پـرۆسه‌ی ساڕێژكردنی برینه‌كان ده‌ستپـێـبكات.
ڕۆژی هه‌ینیش بۆ یه‌كه‌م جار دوای زیاتر له سێ سـاڵ ڕێ به خانم ئانگ سان سو‌و چی درا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی، پارتی كۆمكاری نیشتیمانی بۆ دیموكراسی (NLD)، كۆبـبێـته‌وه.
خانم ئانگ سان سو‌و چی بۆ نزیكه‌ی یه‌ك كاژێر له‌گه‌ڵ سێ له كارگێڕانی پارته‌كه‌ی له شوێنێـكی حه‌وانه‌وه‌ی له‌شـكریدا كۆبووه‌وه.