بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌وه‌ندی كورد له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتیخوازانه له به‌رده‌می كۆشـكی سـپـیدا سـازبكه‌ن به مه‌به‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی توركیا له دژی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌یكات.
هه‌ر له شـاری ناشڤێـلی سـتانی تێنسـیـیه‌وه نزیكه‌ی 200 كورد بۆ به‌شـداریكردن له‌م خۆپـیشـاندانه گه‌یشـتوونه‌ته واشـنتۆن.
شـایانی باسه درێژی ڕێـگای نێوان شـاری ناشڤێـل و واشـنتۆنی پایته‌خت یه‌ك هه‌زار كیلۆمه‌تره.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ نه‌به‌ز خۆشـناو، به‌ڕێوه‌به‌ری كونسڵی كۆمه‌ڵـگای كوردی له شـاری ناشڤێـلی سـتانی تێنسی سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.