سه‌رۆك بوش فشـار ده‌خاته سه‌ر كۆنگرێس بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێـوشوێنی پـێویست، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، بۆ به‌رگریكردن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی تێرۆریزم.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتۆنی پایته‌خت و له دامه‌زراوه‌ی هێرێتج به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت كۆنگرێس ئه‌و قانونه په‌سه‌ند بكات كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی پـێویست ده‌داته ده‌ست حكومه‌ت بۆ پاراسـتنی وڵاته‌كه له‌و تێرۆریسـتانه‌ی" به‌نیازن جارێـكی دیكه هێرشـمان بكه‌نه‌وه سه‌ر."
به‌ڕێز بوش داوای له كۆنگریس كرد قانونی پاراسـتنی ئه‌مریكا نوێ بكاته‌وه، كه به‌م نزیكانه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت. گوتیشی ئه‌و قانونه ڕێـگه به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌كانی تێرۆریسـتان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا بكات.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت كۆنگرێس گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی دابینكردنی دارایی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌و پاره زیاده‌ی كه بۆ شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان داوای كردووه به خێرایی په‌سه‌ند بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش گوتی پـێویسته كۆنگرێس به‌ربژاری بۆ پـۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، مایكڵ موكسی، په‌سه‌ند بكات.