تزیپـی لـڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له میانه‌ی سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژیدا بۆ چین داوای له ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته كرد پـشتیوانی له سه‌پاندنی سـزای زیاتر له دژی ئێران‌دا بكه‌ن له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام چین ئه‌م داوایه‌ی ئیسرائیلی ڕه‌تكرده‌وه.
دانیال شێرف، په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شوان سه‌عید وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تزیپـی لـڤنی ڕایگه‌یاند كه ئێسـتا كات له‌باره بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر دژی ئێران.
خانم لڤنی گوتی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران و پـشـتیوانیان بۆ كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌ڵـكو بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
خانم لڤنی ده‌ڵێت" ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه پـێویسـتی هه‌یه بۆ سـزای زیاتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. چین به شـێوه‌یه‌كی ئاسایی پـشتیوانی له دوو بڕیاری پـێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردووه. ئێمه پـێمان وایه پـێویستی بۆ پـته‌وكردنی سـزاكان هه‌یه بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئێران چونكه ئه‌و سـزایانه كه دێته سه‌ر پـێویسـتیـیه‌كانی ئێران كاریگه‌رێـتیـیان هه‌یه."
خانم لڤنی ئه‌مانه‌ی پاش سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژی بۆ چین ڕاگه‌یاند له هه‌وڵـێـكدا بۆ ئه‌وه‌ی وا له به‌یجین بكات په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران‌دا بڕێـك كه‌م بكاته‌وه.
ئێران وڵاتێـكی سه‌ره‌كـیـیه بۆ دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ چین، ئه‌و وڵاته‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕوسیادا دوودڵن له پـشتیوانی سـزای زیاتر دژی ئێران.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین سـزای زیاتری ده‌ست به‌جێی ڕه‌تكرده‌وه.
شـایانی باسه چین په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی موسڵمانی دراوسێی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ئێران داوای له‌ناوبردنی ده‌كات.