گه‌وره وتووێـژكاری پـێشووی ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت له میانه‌ی دوو ڕۆژی دانوسـتاندنی ڕۆما سه‌رباره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران بیروڕای نوێ و بنیادنه‌ر
خراونه‌ته ڕوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز لاریجانی ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند پاش كۆبوونه‌وه‌ی خۆی و وتووێـژكاری نوێی ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕۆمانۆ پـرۆدی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته. به‌ڕێز لاریجانی گوتیشی ڕه‌نگه دانوسـتاندنه‌كان به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوونێـكی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پـرۆدی بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ئیتاڵیا هانی گفتوگۆكردن ده‌دات وه‌كو ته‌نها ئامرازێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران.
شـایانی ئاماژه پـێدانه ڕۆژی سـێشه‌ممه شـاند‌ی ئێران بۆ وتووێـژكردنی ناوه‌كی له ڕۆما دانوسـتاندنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ئه‌نجام دا. له‌و باره‌یه‌وه سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆكی شـانده‌كه ڕایگه‌یاند كه وتووێـژه‌كان سه‌باره‌ت به هاوكاری ئێران بووه له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا، ئه‌و ڕێـكخراوه‌ی كه له چالاكیـیه‌كانی ڕابردووی ناوه‌كی ئێران ده‌كۆڵێته‌وه.