په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌ڵێت وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لـێـدوانێـكی داوه و تیایدا ده‌ڵێت:
سیاسه‌تی پارته سیاسیه‌كانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه چه‌سپاوه ده‌توانین به‌م خاڵانه كورتی بكه‌ینه‌وه:-
1- ئێمه بڕوامان به‌وه نیـیه كه توند و تیژی ببێت به بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسیه‌كانمان.
2- پابه‌ندبوونمان به‌ده‌ستوری عێراقی، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابین كه خاكی عێراق به هه‌رێمیشه‌وه ببێت به بنكه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دراوسێ.
له خاڵی سێهه‌مدا وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان داوا له پارتی كرێـكارانی كوردستان ده‌كات كه پـشـت به توند و تیژی و خه‌باتی چه‌كداری نه‌به‌ستن له به‌رنامه‌ی كاریان، چونكه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت رێـگای ڕاست بۆ خه‌باتكردن له قۆناغی ئێستاكه‌دا پـێویسته پشت به كاری سیاسی و فیكری و ڕاگه‌یاندن و دبلۆماسی ببه‌سترێت. هه‌روه‌ها پـێویسته په‌كه‌كه خۆیان به دوور بگرن له‌م كاره بێ سوودانه، وه داوایان لێده‌كه‌ن پابه‌ندبن به وه‌ستاندنی شه‌ڕ و جارێـكی تر نه‌گه‌رێنه‌وه بۆی.
له كۆتایی لـێدوانی وته‌بێـژه ڕه‌سـمیـیه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا هاتووه، ئێمه هه‌موو كاتێـك له‌گه‌ڵ ئاشـتی و ئارامیداین و بڕوامان به‌وه هه‌یه كه هه‌موو كێشه هه‌ڵـپه‌سێردراوه‌كان ته‌نها له ڕێـگای گفتوگۆ و له‌یه‌ك تێـگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردسـتان بۆ ماوه‌ی 3 كاژێر كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تاوتوێـكردنی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه پاشان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیای به ده‌ستێوه‌ردان له سه‌روه‌ری عێراق دانا. به‌یانـنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه په‌رله‌مانی توركیا به‌و بڕیاره رێـگه به وڵاتان ده‌دات ده‌ست له كاروباری یه‌كتری وه‌ربده‌ن و سه‌روه‌ری یه‌كتری پـێشێـل بكه‌ن.
هه‌روه‌ها په‌یانێرمان سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ڕاگرتنی شه‌ڕ له لایه‌ن پارتی كرێـكارانی كوردسـتان دژی حكومه‌تی توركیا، وه ئه‌و هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، له‌شـكری توركیا به‌رده‌وام ناوچه‌كانی سه‌ر سـنووری هه‌رێمی كوردسـتان تۆپـباران ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.