ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ناكاودا كۆتایی به
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌رمه‌نســتان هێنا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كانی كه به ده‌ستی ده‌نگی ئه‌مریكا گه‌یشـتووه، ده‌مڕاستێـكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رمه‌نسـتان گوتوویه‌تی بۆیه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌فه‌ره‌كه‌ی به نیوه چڵی بۆ ئه‌رمه‌نسـتان به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه تاران چونكه هه‌ندێ شـتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له ئێران‌دا هاتۆته پـێش، به‌ڵام ئێران نكۆڵی له‌وه ده‌كات.
بۆ زانینی ورده‌كاری زیاتری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سـعود كوردپـور سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.