وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بیر له هه‌ڵـوێسـتێـكی ڕاسـته‌وخۆ ده‌كاته‌وه بۆ ڕێـگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق له هێرشـكردنه سه‌ر توركیا.
له وته‌یه‌كیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پـنتاگۆن گه‌یتس گوتی هه‌ردوو ئه‌مریكا و عێراق ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كارێـكی گونجاو ئه‌گه‌ر زانیاریـیه‌كی تایبه‌تیان ده‌ستبكه‌وێت سه‌باره‌ت به چالاكی گه‌ریـلا كورده‌كان به مه‌به‌ستی توركیا.
هه‌رچه‌ندێـكه به وردی باسی له تێـبینی‌یه‌كانی نه‌كرد، به‌ڵام گوتیشی ئه‌مریكا پابه‌نده به یارمه‌تیدانی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر توركیا.
توركیا ده‌ڵێت ئاماده‌یه له‌شـكركێشی بكاته سه‌ر عێراق بۆ دامركاندنی چالاكیـیه‌كانی گه‌ریـلا كورده‌كان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی دژایه‌تی چالاكی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌كات له هه‌رێمی كوردسـتانی باكوری عێراق. هه‌رچه‌ندێـكه ئاگاهی دا كه له‌شـكركێشی توركیا ده‌بێته مایه‌ی پـێشـێـلكردنی سه‌ره‌وه‌ری عێراق و ئه‌نجامی خراپـی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن ئال پـێسین، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هه‌ردوو هاوكارمان نه‌شوان كاڵێ و جانی دیلان وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.