وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كۆنده‌لیزا ڕایس دواترین ئه‌ركی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌سـتپـێـكردووه به وتنی كه ئه‌و وا چاوه‌ڕوانی هیچ سه‌ركه‌تنێـكی گه‌وره
ناكات له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا.
ڕایس له ده‌ستپـێـكردنی گه‌شـتێـكی ناوچه‌یی چوار ڕۆژه‌دا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن بۆ كۆنفرانسـێـكی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مانگی ئاینده كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێی هه‌ڵـده‌ستێت گه‌یشـتۆته ئیسـرائیل.
خانم ڕایس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهۆد ئۆڵمه‌رت كۆده‌بێـته‌وه و پاشـان له كاتێـكی تری هه‌فته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس كۆده‌بێـته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیـیه‌كانیان له‌سه‌ر داڕشتنی دۆكیومێنـتـێـك بۆ وڵاتێـكی فه‌له‌ستینی.
حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له‌سه‌ر كاتێـكی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشـه سه‌ره‌كیـیه‌كان ڕێـكـبكه‌وێت، وه‌كو باری ئۆرشه‌لیم، په‌نابه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و سـنووره كۆتایـیه‌كان. ئیسرائیل له‌گه‌ڵ بڕیارێـكی نادیاردایه له بناغه‌دا.
ڕایس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی لایه‌نه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌بێت زۆر وریابن و خۆیان له‌و قسـانه لابده‌ن كه بۆ تێـكدانی باوه‌ڕی چاره‌سه‌ری دوو وڵات بۆ شه‌ڕی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـه‌كان ده‌كرێت.