كۆمپانیاكانی زێڕی ئه‌مریكا داوایان له كۆنگرێسی ئه‌مریكی كردووه كه بۆ زیاتر توندكردنی قانونێـك كه تیایدا ڕێـگه له هێنانی به‌ردی به‌نرخی خشڵ له بۆرماوه بۆ
ئه‌مریكا له ڕێـگه‌ی وڵاتێـكی سێهه‌مه‌وه بگرێت.
كۆمه‌ڵی زه‌ره‌نگه‌رانی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رایه‌تی 11 هه‌زار زه‌ره‌نگه‌ر ده‌كات، له ناویاندا كۆمپانیای كارتێر و تیفانی، هانی ئه‌ندامانی خۆیان داوه كه دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی به‌رده خشڵیـیه‌كان له بۆرماوه نه‌هێنن.
له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڕاسـته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكیـیان كرد كۆمه‌ڵی ناوبراو داوایان له ئه‌ندامانی كۆنگرێس كردووه كه سـزاكان دژی بۆرما زیاد بكه‌ن به جۆرێـك قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی به‌ردی خشڵی تیادا بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕووكه‌ش ده‌كرێن.
شـاره‌زایانی ئه‌و بواره ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و به‌رده به‌نرخانه‌ی بۆرما له ڕێـگه‌ی تایله‌نده‌وه ده‌گاته ئه‌مریكا، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌میشه دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بازرگانیـیه سـاناهی نیـیه. هه‌روه‌ها گومانیش له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه به ته‌واوه‌تی ئه‌و قاچاخچـێتیـیه بنبڕ ناكات.