توركیا باڵیۆزی خۆی له واشـنتۆن بانگهێشـتـكرده‌وه بۆ ڕاوێژكاری، پاش ئه‌وه‌ی په‌ناڵێـكی
كۆنگرێسی ئه‌مریكی قانونێـكیان په‌سه‌ندكردبوو كه تیایدا قڕكردنی ئه‌رمه‌نیـیه‌كان له لایه‌ن ئیمبراتۆریـیه‌تی عوسمانی توركیاوه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسـته‌مدا به جینۆساید ناوزه‌ند ده‌كات.
ئه‌م پـێشـهاته‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هاته كایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمیته‌ی كاروباری په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا قانونێـكیان به كۆی 27 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 21 ده‌نگ په‌سه‌ندكردبوو. قانونه‌كه كه مه‌رج نیـیه جێبه‌جێـبكرێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م 435 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر سـازبده‌ن.