به مه‌به‌ستی وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پـوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا و لـێپـرسـراوانی
دیكه‌ی ئه‌و وڵاته له باره‌ی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێـكی دیكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیـكۆلاس سـاركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی گه‌یشـته مۆسـكۆ.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ڕابه‌ری فه‌ره‌نسـایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پـوتندا له‌و ده‌مه‌وه‌ی سـاركۆزی له مانگی 5 ی ئه‌مسـاڵدا به سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسـا هه‌ڵـبژێردرا.
به‌ڕێز سـاركۆزی ڕه‌خنه‌ی له تۆمارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕوسیا گرتووه، هه‌روه‌ها مۆسـكۆی به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی و گازیـیهكانی خۆی بۆ خۆ زاڵـكردن به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپای هاوسێـیدا تاوانباركرد.
هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری تاران داوای سه‌پاندنی سـزای توند له دژی ئێران كردووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وا ده‌كات له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پـوتندا ناكۆك بن، به‌ڵام مۆسـكۆ ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی سـزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێندرێت پـێویسـته هه‌وڵی دیبلۆماسی و كاتی زیاتر بدرێت به كێشه‌كه.