كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی یاخیبووان له ناو شـاری موسـڵ و ده‌وروبه‌ری 4 پـۆلیس و 2 هاوڵاتی سڤیل كوژراون.
ڕۆژی شه‌ممه له هێرشـێـكدا به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له حه‌مدانیـیه، كه شـارۆچكه‌یه‌كی مه‌سیحینشینه و 30 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری موسـڵه‌وه دووره، 4 پـۆلیس و یه‌ك هاوڵاتی سڤیل كوژراون. ئه‌وه به یه‌كه‌م هێرشی له‌و جۆره داده‌نرێت كه له‌و شـارۆچكه‌یه ڕووبدات له‌وه‌تای شه‌ڕی عێراق ده‌سـتیپـێـكردووه.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا، له ئاكامی كه‌وتنی گولله هاوه‌نێـك بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێـكی شـاری موسڵ په‌یامنێرێـكی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی به ناوی عه‌بدول خالق ناصر كوژراوه كه بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی خۆجێـیی ئوم ئه‌لڕه‌بیعه‌ین كاری ده‌كرد.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانیاندا له سه‌رانسه‌ری عێراق 6 تێرۆریستی گومانباریان كوشـتووه. له‌شـكر ده‌شڵێت سه‌ربازێـكی ئه‌مریكایی‌یش له ته‌قه‌كردنێـكدا له پارێزگای دیاله كوژراوه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی حه‌مدانیـیه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.