ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ناوخۆی عێراق جواد ئه‌لبۆلانی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی به‌شیر ئه‌تالای له ئه‌نقه‌ره ڕێـكـكه‌وتننامه‌یه‌كیان به ناوی دژه تێرۆریزم مۆركرد به ئه‌مانجی
نه‌هێشـتنی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی سه‌باره‌ت به‌و ڕێـكـكه‌وتنه وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
دكتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت له ڕووی ده‌سـتوریـیه‌وه وه‌زیرێـك ناتوانێت بڵێت ئه‌مه ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه، وه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌توانێت بۆ نمونه بڵێت ئه‌مه پـرۆژه‌ی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه، چونكه ڕێـككه‌وتنی له‌و جۆره پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.