گروپـێـكی قازانج نه‌كه‌ر به ناوی One Laptop Per Child واته لاپتۆپـێـك بۆ هه‌ر منداڵـێـك پـرۆگرامێـكی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌ویش كۆمپـیوته‌رێـكی تۆكمه و توندوتـۆڵ به بڕی 399 دۆلار به دانیشـتوانانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ده‌فرۆشێت، وه ئه‌و قازانجه‌ی له هه‌ر
كۆمپـیوته‌رێـكدا ده‌كرێت ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پـرۆگرامه‌كه له به‌رامبه‌ردا كۆمپـیوته‌رێـك بدات به منداڵـێـك له وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـكانچوودا.
ئه‌م پلانه كه ناوی Give One Get One واته دانه‌یه‌ك بده و دانه‌یه‌ك وه‌ربگره، به ئامانجی ئه‌وه‌یه منداڵانی سه‌رانسه‌ری جیهان لاپـتۆپـیان هه‌بێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سه‌ین له واشـنتۆنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كۆمـپــیوته‌ره هه‌رزانه كه ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وز و سـپـیـیه و پلاسـتیكه، وا دروسـتكراوه به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما بگرێت. هه‌روه‌ها كاتێـك كه شه‌له‌مه‌نی و شیری به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت. به كورتێـكه‌ی بۆ منداڵ دروستـكراوه، كێشی سووكه و ده‌توانرێت له ده‌ره‌وه له‌به‌ر ڕۆشـنایی به‌كاربهێنرێت، وه له‌به‌ر تیشـكی ڕۆژدا جارێـكتر وزه بدرێته‌وه به كۆمپـیوته‌ره‌كه.
هه‌ر یه‌كێـك له‌و لاپـتـۆپانه به زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یاندرێـتێت پـرۆگرام كراوه، وه سۆفتوێری هه‌ڵـسوڕێنه‌ری كۆمپـیوته‌ره‌كه‌ی تیادایه له‌گه‌ڵ چه‌ند سۆفتوێری فێركردن. ئه‌م كۆمپـیوته‌رانه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه منداڵان خۆیان خاوه‌نی كۆمـپـیوته‌ری خۆیان بن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن بۆ قوتابخانه و ئێواران له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنـنه‌وه.
پـرۆگرامه‌كه ده‌ڵێت به هیوایه سـاڵانه 100 ملیۆن لاپـتۆپ دابه‌ش بكات.
ده‌توانن ڕاپـۆرتێـك له‌و باره‌یه‌وه به زمانی ئینگلیزی بـبینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م پـرۆگرامه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه‌ن
http://www.xogiving.org/