سه‌باره‌ت به كشـانه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراقی، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح دوو وتووێـژی جیای له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به گروپی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌ر به پارتی ده‌عوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئاماده‌كردووه.
به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ده‌ڵێت هاپه‌یمانێـتی عێراقی یه‌كگرتوو به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵـنه‌سـاوه و په‌یمانه‌كان و وابه‌سـته‌یـی‌یه‌كانی خۆشی جێبه‌جێ نه‌كردووه، وه بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و په‌یمانانه‌ی ته‌نها نووسینی سه‌ر كاغه‌ز بووه و هیچی تر.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادیش ده‌ڵێت هیچ لایه‌نێـك به زۆر نه‌هێنراوه‌ته نێو هاوپه‌یمانیـیه‌تێـكه و بژاره‌ی خۆیانه، له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نی سه‌دریش مافی خۆیه‌تی كه له‌م هاوپه‌یمانیـیه‌تیـیه بكشێته‌وه هه‌ر كاتێـك بزانێت به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامانه‌دا یه‌ك ناگرنه‌وه كه پـێشـتر درابوونه ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.