كۆمه‌ڵی چه‌كداری فه‌له‌سـتینی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ڕۆژی هه‌ینی به شێوه‌یه‌كی توندوتیژیـیانه ڕێـگه‌یان له لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی ڕكابه‌ریان گرت له‌وه‌ی نوێژی
هه‌ینی له گۆڕه‌پان و سه‌رشه‌قامه‌كان بكه‌ن، وه نزیكه‌ی 20 كه‌سـیان لێ برینداركردن.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌ماس له سه‌رانسه‌ری غه‌ززه به تفه‌نگ و كوته‌ك كه‌وتبوونه سه‌ر ئه‌و نوێژكه‌رانه‌ی كه له دژی حه‌ماس خڕبووبوونه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌ماس نوێژی به كۆمه‌ڵی له كه‌رتی غه‌ززه قه‌ده‌غه‌كرد پاش ئه‌وه‌ی فه‌تح نوێژی هه‌ینی وه‌كو شێوازێـكی ناڕه‌زایی له دژی حوكمڕانی حه‌ماس له‌و ناوچه هه‌ژاره گرته به‌ر.
گروپه‌كانی سه‌ر به ڕێـكخراوی ئازادی فه‌له‌سـتین كه فه‌تح ڕێبه‌رایه‌تیـیان ده‌كات داوایانكردووه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مانگرتنێـكی گشتی له كه‌رتی غه‌ززه بگیرێت وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌م توندوتیژیـیانه‌ی حه‌ماس.
شـایانی باسه له‌میانه‌ی نوێژی هه‌ینی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانی حه‌ماس له لایه‌نگرانی فه‌تحیان دا و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیشـیان لێ ده‌سـتگیركردن.
حه‌ماس ده‌ڵێت فه‌تح ئه‌م مه‌سه‌له‌ی نوێژی ده‌ره‌وه‌یه بۆ هاندانی توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت، فه‌تحیش ده‌ڵێت حه‌ماس لایه‌نگره‌كانی له مزگه‌وته‌كانی غه‌ززه دوور ده‌خاته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كه ڕێبه‌رایه‌تی فه‌تح ده‌كات، داوای له نوێژكه‌ره‌كان كرد خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌ماس لابده‌ن، ئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌ڕێز عه‌باس گوتی كه له به‌كارهێنانی خراپـترین شێوازه‌كانی توقاندن و سه‌ركوتكردن له دژی هاوڵاتیانی سڤیل سڵ ناكه‌نه‌وه.