ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كانی هێرشه خۆكوژییه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان له به‌رزبونه‌وه‌دایه. كاربه‌ده‌ستان ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كان به لایه‌نی كه‌مه‌وه به 400 كه‌س ده‌خه‌مڵێنن و سه‌ده‌ها كه‌سیش بریندار بوون له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی لۆرییه‌كی بۆمب ڕێژكراو له شوێنێكی ئارامی باكوری عێراق‌دا. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی و كوردیش ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه هه‌وڵێكه بۆ هاندانی توندوتیژی له نێوان كه‌مایه‌تی‌یه ئێزیدییه‌كان و موسوڵمانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
لۆرییه بۆمب ڕێژكراوه‌كان، سه‌ده‌ها خانووی ته‌خت كرد و به سه‌ده‌ها كه‌سیش له ژێر پاشماوه‌ی ڕووخاوی خانووبه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌دا گیرییان خواردووه. به‌ڕێوبه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی بنكه‌یه‌كی باڵای ستوونی له‌شكری له واشنتۆنی پایته‌خت، ژه‌نه‌ڕاڵ كارته‌ر هام له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی‌دا له پنتاگۆن گوتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان به شوێن قوربانی‌یه‌كان و پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و كۆمه‌كی پزیشكی‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌لێت كاریش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی‌دا ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و هێرشه.
ژه‌نه‌ڕاڵ هام گوتیشی " ئێمه هێشتا نازانین كێ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام به دڵنیایه‌وه هێرشه‌كان مۆركی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق‌دا واتا ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده گوتویانه كه ئه‌وان ده‌خوازن هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی موسوڵمان نین. جا هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه ئه‌م هێرشانه به‌شێك بن له‌و خواسه‌ته‌یان. هاوكات، له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك سروشتی ئه‌لقاعیده بێت كه كه‌سانی بێ تاوان و لاواز بكه‌نه ئامانجی خۆیان به بۆچوونی من ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك وه‌هایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه ڕاگه‌یه‌نن كه ئاسایش له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا نی‌یه."
ئێزیدییه‌كان موسوڵمان نین و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگایه‌كن كه زمانیان كوردییه و په‌یڕه‌وی ئاینێكی زۆر كۆن و دێرین ده‌كه‌ن. باوه‌ڕییان به فریشته هه‌یه و زۆربه‌ی جاریش ئه‌و فریشتانه به شێوه‌ی تاووس نیشان ئه‌ده‌ن. كرسچیانه‌كان و موسوڵمانه‌كانیش باوه‌ڕده‌كه‌ن كه ئه‌و فریشته‌یه ئیبلیس بێت.
له ڕابردووش‌دا، ناكۆكی له نێوان ئێزیدی و موسوڵمانه‌كان‌دا په‌یدا بووه. عیدۆ بابا شێخ، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی عێراق بۆ كاروباری ئێزیدییه‌كان ده‌ڵێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه نموونه‌یه‌كی تری هه‌وڵی ئیسلامه توندڕه‌وه‌كانه بۆ هاندانی توندوتیژی له نێو گروپه ئاینی‌یه‌كانی عێراق‌دا.
بابا شێخ گوتی " به ڕای ئێمه ئه‌م تاوانه ته‌نها دژ به ئێزیدییه‌كان نی‌یه، به‌ڵكو ئه‌م تاوانه دژ به سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی عێراق و كۆمه‌ڵگای عێراقی‌یه. هه‌روه‌ها دژ به گشت مرۆڤایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه.
هادی عه‌لی سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه زۆر له شێوازی چه‌كداره سونی‌یه‌كان ده‌چێت كه هه‌وڵی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕوپێكدادان له نێوان گروپه جیاوازه‌كاندا ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گوتی " بڕوانه ئه‌وان چۆن كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان له به‌غدا و كه‌ركوك و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شوێنه‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه ته‌نها به‌هانه ده‌هێننه‌وه."
كاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن مه‌ترسی‌یان هه‌یه له به‌رامبه‌ر زیادبوونی توندوتیژییه‌كان نێوان ئێزیدی و موسوڵمانه‌كان له باكوری عێراق. ئاماده‌یی له‌شكریش له‌م ناوچانه‌دا زیادییان كردووه و هاتوچۆش قه‌ده‌غه كراوه.