له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێـت به‌سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیان به هه‌ڵـمه‌تێـك له دژی ئه‌لقاعیده و توندڕه‌وه‌كانی تر كردووه.
گوته‌بێـژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا كاپـتن ڤانێسـسا بۆومان به ده‌نگی ئه‌مریكا گوت هێزه‌كانی ئه‌فغانیش له پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شـداری ده‌كه‌ن كه چه‌ند ڕۆژێـكه له ناوچه‌ی تۆرا بۆرا ده‌سـتیپـێـكردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پاكسـتانیش به‌شـداره له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا یان نا، كاپـتن ڤانێسـسا گوتی من هیچ زانیاریـیه‌كه‌م سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی پاكسـتانی لا نیـیه، وه گوتی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیـیه كه له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌فغانسـتان هه‌ماهه‌نگی بۆ كراوه و له ناو سـنووری ئه‌فغانسـتان ئه‌نجامده‌درێت بۆ له‌ناوبردنی میلیتانه‌كان له ناوچه‌ی تۆرا بۆرا.
كاپـتن ڤانێسـسا زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام گوتی هیچ زیانێـك تا ئێسـتا به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌گیشـتووه.
كاپـتن ڤانێسـسا گوتیشی تۆرا بۆرا كه ناوچه‌یه‌كی دور ده‌ست و شـاخاویـیه بووبووه شـوێنێـكی نمونه‌یی بۆ میلیتانه‌كان كه تیایدا نه‌خشه و هێرشـی خۆیانی لێ بكه‌ن له‌دژی هاوڵاتیـیانی سڤیلی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌مریكا.
شـایانی باسه تۆرا بۆرا ناوچه‌یه‌كی شـاخاوی سه‌خته كه‌وتۆته سه‌ر سـنووری نێوان ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان، وه له سـاڵی 2001 دا و له پاش هێرشه‌كانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر و له كاتی گه‌ڕان به دوای ئوسامه بن لادن به توندی بۆردومان كرا. باوه‌ڕ ده‌كرا بن لادن بۆ ئه‌وێ ڕایكردبێت.
له هه‌واڵـێـكی تری ئه‌فغانسـتاندا، ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ پـۆلیسی ئه‌ڵمانی كوژران و یه‌كێـكی دیكه‌ش برینداربوو، كاتێـك بۆمبێـكی لاڕێ به كاروانی ئۆتۆمبیله دیبلۆماسـیـیه‌كانیاندا له كابوڵ ته‌قیـیه‌وه.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌دا ڕاگه‌یاند.
ئه‌و پـۆلیسانه بۆ پاراسـتنی باڵیۆزی ئه‌ڵمانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان كرابوون.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئێسـتا نزیكه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی وه‌ك به‌شـێـك له هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندان.