گروپـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری داوای له بان كی موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه فشـار بخه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ڕاگرتنی حوكمی
له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی.
په‌یامنێرانی بێ سـنوور ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌واڵـێـكدا بڵاویان كرده‌وه كه‌وا بۆ به‌ڕێز بان كی موونیان نووسـیوه هه‌وڵی یارمه‌تی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپـور و عه‌بدولواحید "هیوا" بۆتیمار بده‌ن كه هه‌ردووكیان بۆ گۆڤاری ئاسـۆ بابه‌تیان ده‌نووسی پـێش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2005 قه‌ده‌غه بكرێت.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان له مانگی حه‌وته‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی " دوژمنی خودان"حوكمی له سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه دژی هه‌موو جۆره حوكمێـكی مه‌رگه، داوای له ئێران كردووه سـزای مه‌ره‌گ جێبه‌جێ نه‌كات.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌وان به سه‌ركوتكردنی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڕای خۆیان به ئازادی ده‌ربـبڕن بێزاره، وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له ناوچه عه‌ره‌بی و كوردیـیه‌كاندان.