له‌شـكری عێراقی ده‌ڵـێت له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌یه‌كی نزیـك شـاری موسـڵ به‌لایه‌نی كه‌م 175 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی ئێزدیــیه‌كان ڕوویداوه.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وانه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران زانیاری زیاتر ده‌دات، وه ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.
پـێشـتریش پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی لۆریـیه‌كی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر پـردێـكی ڕوباری دیجله كه شه‌قامێـكی سه‌ره‌كی ناوچه‌كانی باكور به شـاری به‌غدای پایته‌خته‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژران و 6 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بناغه‌ی كۆنكرێتی پـرده‌كه‌ی ڕوخاند كه ده‌كه‌وێته نزیـك ناوچه‌ی تاجی، ده‌رئه‌نجام سێ ئۆتۆمبیلی سڤیـل كه‌وتنه ناو ڕوباره‌كه‌وه.
له هه‌واڵـێـكی دیكه‌دا هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌لیـكۆپـته‌رێـكی جۆری (CH-47 Chinook) له نزیـك بنكه‌یه‌كی ئاسـمانی له ڕۆژئاوای به‌غدا كه‌وتووه و 5 كارمه‌ندی له‌شـكری ئه‌مریكی تیایدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر هه‌واڵی كوژرانی 5 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له عێراق ڕاگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاره‌به‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلوبه‌رگی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه بریكاری وه‌زیری نه‌وت عه‌بدول‌جه‌بار ئه‌لوه‌گاع و چه‌ند كه‌سێـكی دیكه‌یان له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌غدا ڕفاندووه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی تریشـدا سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی به‌غدا و دۆڵی ڕوباری دیجله 4 تێرۆریست كوژران و به‌ده‌یان كه‌سی گومان لێـكراوی تریش ده‌ستـگیركران.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا 4 چه‌كداری سوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در كوژران و 8 گومان لێـكراوی تریش ده‌سـتگیركران، كه سوپای ئه‌مریكا باوه‌ڕ ده‌كات ده‌سـتیان هه‌بووبێت له هێرشـبردنه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی تاجی و به‌له‌د و باكوری به‌غدا نزیـك باقوبه، هێزی هاوپه‌یمانان به‌لایه‌نی كه‌م 16 گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه.