میلیشـیاكانی حه‌ماس ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیارێـكی نوێی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌یان دا كه مۆڵه‌ت بۆ سـازكردنیان وه‌رنه‌گیراوه.
له یه‌كێـك له خۆپـیشـاندانه‌كان چه‌كداره‌كانی حه‌ماس له خۆپـیشـانده‌ره‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باسـیان داوه و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردوون.
شـایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی فه‌تح و چه‌ند گروپـێـكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی ڕایانگه‌یاندبوو كه‌وا به‌نیازن ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـپـێوانێـك سـاز بكه‌ن، حه‌ماس بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره خۆپـیشـاندان و كۆبوونه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بی مۆڵه‌تدراوی دا.
حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه پـێویست بووه بۆ ئاسایش و دابینكردنی پارێزگاری بۆ خۆپـیشـانده‌ران.
حه‌ماس چه‌ندین خۆپـیشـانده‌ری ده‌سـتگیركردووه و كامێرا و ئامێره‌كانی تۆماركردنی له په‌یامنێران و ڕۆژنامه‌وانان سه‌ندووه.
شـایانی باسه حه‌ماس له مانگی شه‌ش توانی پاش پـێنج ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـكدادان شـكست به هێزه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بهێنێت، وه له‌و ده‌مه‌وه ڕێ به هیچ جۆره به‌رهه‌ڵـستكارێـكی خۆی له‌و ناوچه‌یه نادات.