وتووێژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كات كۆریای باكور ڕیاكتۆری سه‌ره‌كی ناوه‌کی له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا دابخات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه كرستۆفه‌ر هیڵ ڕۆژی شه‌ممه له تۆكیۆ گوتی كۆریای باكوری ڕازی بووه به داخستنی ئه‌و ریاکتۆرانه پاش وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر پرۆسه‌ی چاودێریکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور.
بڕیاره پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان له ڕۆژی سێشه‌مه‌دا بگه‌نه پیۆنگ یانگ.
هیڵ كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی بۆ كۆریای باكور کرد، گوتی بڕوا ده‌كات خولێكی تری كۆبونه‌وه‌ی 6 لایه‌نه له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكور له مانگی 7 دا به‌ڕێوه بچێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی كۆریای باكور به گه‌شبینی باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی هیڵ كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌رنامه هه‌یه بۆ وتووێژی 6 لایه‌نه له سه‌ره‌تای مانگی 8 ی داهاتوودا.
پیونگ یانگ گوتویه‌تی ئه‌و ته‌نها پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌کانی له بانكی ماكاو، به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت. جێی باسه، ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دارایی کۆریای باکور له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا گرتبوو که به بڕی 25 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پارانه له بانکێکی نیویۆرکه‌وه بۆ بانکێکی رووسی گوێزراوه‌ته‌وه و بریاره ڕۆژی دووشه‌ممه دوابه‌شیشی ڕه‌وانه بکرێت.