حكومه‌تی سودان دانانی هێزێـكی ئاشتی پارێزی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌فریقای بۆ هه‌رێمی دارفۆری پـڕ له گیروگرفت قبوڵـكردووه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شی سودان و یه‌كێتی ئه‌فریقا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه‌وا سودان پاش شیـكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌یـی‌یه‌وه پـێشـنیاری به‌ناو كرده‌یه‌كی هاوبه‌شی قبوڵـكردووه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌ڵێت سودان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌فریقا ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته ده‌سـتبه‌جێ ئاگربه‌سـتێـكی گشتی له دارفۆر ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌گه‌ڵیـشـیدا پـرۆسه‌یه‌كی سـیاسی گشتی بكرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی سودان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌فریقا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه له باره‌گای یه‌كێتی ئه‌فریقا له ئه‌دیس ئه‌بابا خه‌ریكی تاوتوێـكردنی پـێشـنیاره‌كه‌ی ئاشتی پارێزانن.
پـێشتر سودان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه تیایدا پـێـشـنیاری ناردنی سه‌ربازانی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ دارفۆر ده‌كرد.
به‌پـێی ئاژانسی ئاسۆشێت پـریس پـلانه نوێـیه‌كه وای داناوه كه له نێوان 17 هه‌زار بۆ 19 هه‌زار سه‌رباز له دارفور دابنرێن. ئێستا یه‌كێتی ئه‌فریقا هێزێـكی 7 هه‌زار كه‌سی له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه توندوتیژیـیه‌كان ڕابگرن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌زه‌نده ده‌كات كه‌وا له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه شۆڕش له دارفور به‌رپابووه به‌لایه‌نی كه‌م 200 هه‌زار كه‌س له‌و هه‌رێمه‌دا كوژراون و زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی تریش ئاواره بوون.