یه‌كێتی ئه‌وروپا هانی توركیا ده‌دات هه‌وڵه‌كانی خۆی دوای هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی مانگی داهاتوو بۆ چاكسـازی دیموكراتی نۆژه‌ن بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆلێ ڕێن به‌رپـرس له گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌م گوتانه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شـاند‌ی توركی به په‌یامنێران ڕاگه‌یاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕابه‌رایه‌تی شـاند‌ی توركی له وتووێـژه‌كاندا كرد. هاوكات فرانك واڵته‌ر شـتاینمایه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕابه‌رایه‌تی شـاند‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد كه له نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و پـرتوغال و كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پـێـكهاتبوو.
توركیا له مانگی 10 ی سـاڵی 2005 دا ده‌سـتی به وتووێـژكردن بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپادا كرد، به‌ڵام یه‌كێتی ناوبراو وتووێـژه‌كانی په‌یوه‌سـتی به شـێوه‌ی نیمچه‌یی دانوسـتاندنه‌كانی ڕاگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا دان به بوونی قوبڕسـدا نانێت كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
هاوكات توركیا له‌پـێناو به ئه‌ندامبوونی له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا كۆشش له دژی ئه‌و كۆسـپ و ته‌گه‌رانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن نێـكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسـاوه خراوه‌ته به‌رده‌می. به‌ڕێز سـاركۆزی ڕاشـكاوانه دژی په‌یوه‌ندی توركیایه به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.