ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێن كه‌وا ئه‌وان پـیلانێـكی تێرۆریستی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جۆن ئێف كه‌نه‌دیـیان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه، وه چوار كه‌سی گومان لێـكراوی له‌و پـیلانه تاوانبار كردووه.
سـیان له‌و چوار گومان لێـكراوه له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا له نیویۆرك و هه‌روه‌ها ترینیداد و تۆباگۆی دورگه‌كانی ناوچه‌ی كاریبی ده‌سـتگیركراون. یه‌كێـكیان كارمه‌ندێـكی پـێشـووی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش بووه. گومان لێـكراوی چوارهه‌م هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌كراوه و بڕوا ده‌كرێت له ترینیداد بێت. ڕۆژی شه‌ممه به فه‌رمی تاوانه‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌و چوار كه‌سه كرا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له مانگی یه‌كی 2006 وه چاودێری پـیلانگێڕه‌كان ده‌كه‌ن.
پـۆلیس ده‌ڵێت تاوانباره‌كان پـلانیان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تانـك و عه‌مباره‌كانی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌نه‌دی داده‌نا كه شوێنێـكی مه‌زنه و زیاتر له 100 عه‌مباری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی لێـیه كه ده‌توانێت زیاتر له 750 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی فڕۆكه عه‌مبار بكات و به تۆڕێـكی زلی هێـڵی سووته‌مه‌نی ژێر زه‌وی به‌سـراوه‌ته‌وه كه درێژیـیه‌كه‌ی به 80 كیلۆمه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
شـاره‌زایان ده‌ڵـێن گه‌ر ئه‌و پـلانه سه‌ری بگرتایه ڕه‌نگه فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی وێران بكردایه.
به‌پـێی پـۆلیس یه‌ك له تاوانباره‌كان به یه‌كێـكی گوتووه بڕوا ده‌كه‌م ئه‌م هێرشه له هێرشـه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر خراپـتربێت.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تاوانباره‌كان هه‌وڵیان داوه كۆمه‌كی دارایی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـكی توندڕه‌وی ئیسلامی به ناوی جه‌ماعه‌ت ئه‌لموسـلمین بنكه له ترینیداد بكرێن و هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نیشـیان بۆ دابین بكه‌ن.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م پـیلانه له قۆناغی سه‌ره‌تایدا بووه و هیچ مه‌ترسـیـیه‌كی بۆ سه‌ر خه‌ڵـكی نه‌بووه.