هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كانیان 1 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 8 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیشیان ده‌سـتگیر كردووه، كه یه‌كێـكیان گوایه ڕێبه‌رێـكی باڵای
ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا هاتووه كه‌وا یه‌ك له ده‌سـتگیركراوه‌كان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكدا ده‌سـتگیركراوه كه ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام دراوه بۆ لێدانی ئه‌و میلیشـیایانه‌ی كه گومانیان لێـده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئاسـته به‌رزه‌كانی ئه‌لقاعیده كار ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێن یاخیبووان پـردێـكی سه‌ره‌كیـیان له نزیـك توزخورماتووه‌وه ته‌قاندۆته‌وه كه كه‌ركوك و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه، وه له‌ئاكامدا هه‌موو هاتووچۆیه‌كی به درێژایی ئه‌و ڕێگایه وه‌سـتانووه. ئه‌مه دواهه‌مین هێرشه كه ده‌كرێته سه‌ر ژێرخانی عێراق.
هاوكات دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئه‌لعامریـیه‌ی زۆرینه سوننه‌ی شـاری به‌غدا ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكه له ناوچه‌كه‌یان شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده و سوننه‌كان هه‌ڵـگیرسـاوه.
ڕۆژی هه‌ینیش كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند كه‌وا له‌ئاكامی هێرشـێـكی به هاوه‌ن له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و 30 ی دیكه‌ش برینداربوون.